بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، دەیان عێراق لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە ناوچەی ئەلوەزیریە لە بغدا خۆپیشاندانیان کرد. ناڕازیان، دەستێوەردان لە کاروباری عێراق و بوردمانی هەرێمی کوردستانیان بە توندی ئیدانە کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە وترکیا ناوچەی ئەلعمادیە لە پارێزگای دهۆکی بوردمان کرد. ماویەک لەمەوپێشیش بوردمانی ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان لەلایەن شەڕکەرەکانی تورکیاوە شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی بەربڵاوی بەدواوە بوو.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو هەوڵەی تورکیای پێشێل کرانی سەروەریی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێچەوانەی دراوسێیەتی وەسف کردووە. ئەو وەزارەتخانەیە جەختی کردووە کە خاکی عێراق، هەرگیز ڕێگایەک بۆ خەساردان لە دراوسێکانی و یان مەیدانی پێکدادان و تۆڵە کردنەوە نییە.
Your Comment